نوچە-ئیسنا
سەرۆککۆماری تورکیا لە دیدار لە گەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە ئیستامبوڵ دواینن رووداو و گۆڕانکاریەکانی سوریا و عێراق و پرسی پەیوەندیدار بە پەکەکەیان تاووتوێ کردووە.
بە گوێرەی رۆژنامەی صباح، لە راگەێندراوی نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیادا هاتووە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پەیوەندی لە گەڵ پێشنیازی واشنتۆن سەبارەت بە هاوکاری کردنی تورکیا لە دوای هێرشە تیرۆریستیەکانی ئیستەمبوڵ و دیاربەکر، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم وڵاتە دەربڕیوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەێندراوەکەدا هاتووە: سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە دانی زانیاری دروست، دەربارەی کاروکردەوە تیرۆریستیەکان جەختی کردۆتەوە.
ئەردۆغان، لە، دیدارەدا دەربارەی ئەو کەس و لایەنانەی کە هەوڵ دەدەن زانیاری نادروست بدەن، هەڵویستی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە تیرۆریستەکان چەواشە بکەن، هۆشداری دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەنقەرە هەر وەک ئەمریکا وڵاتێکە کە بە پێی یاسا ئیدارە دەکرێ و پڕوپاگاندای تیرۆریستی بە ئازادی رادەربڕین ئەژمار ناکری.
لە درێژەی راگەێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا، ئاماژەوە بەوە دراوە کە بایدن پشتگیری خۆی بۆ تورکیا، لە روبەرو بوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم رایگەنادووە و هاوکات پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێ.