نوچە.نێت
ئەو ئافرەتانەی رەنگیپێستیان ئەسمەرە، کاتێ ماکیاژ دەکەن گرفتی گەورەیان بۆ دروست نابێت بۆ شاردنەوەی چرچ ولۆچی روخساریان ،بەڵام هەوڵ ئەدەن کە ئەو پاودەرانە بەکار بهێنن کەرەنگی پێستیان سپی دەکاتەوە، مەبەستیشیان بۆ شاردنەوەی زیبکەکانی سەر روخساریانە ئەگەر هەبوو.
هەربۆیە ئەوانەی پێستیان ئەسمەرەخۆیان گرفت بۆ خۆیان دروست دەکەن ، بەبەکارهێنانی چەن چینێک فوندەیشنی تەر، بۆ گۆڕینی رەنگی پێستیان، بەڵام ئەمەش وا دەکات شێوەیەکی ناشرین لەسەر پێست دروسبکات وەک تۆپەڵ لەسەر روخساریان دەردەکەوێت.



