کێری: پەیوەندیمان لە گەڵ سعودیە لە هەموو کاتێک بەهێزترە

0

نوچە-ئیرنا

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: کە پەیوەندی نێوان ئەمریکا  وسعودیە، لە ئێستادا لەهەموو کاتێک بەهێزترە و ئەم دوو وڵاتە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە سوریا  ویەمەن، هاوکاری یەکتر دەکەن.

بە گوێرەی ئەسۆشیتێد پرێس، کێری دەڵێت: پەیوەندی و هاوپەیمانێتی  روون و دۆستانەمان لە گەڵ سعودیە، لە هەموو کاتێک بەهێزترە  وهیچ شتێک نەگٶڕاوە، چونکە بۆ لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی وڵاتێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارمان بووە.

ئەم لێدوانەی جۆن کێری رۆژێک دوای ئەوە دێت،  کە لە گەڵ بەرپرسانی سعودیە و هەموو بەپرسانی وڵاتانی کەنداو لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ریاز، کۆبووەوە.

کێری ئەوەشی خستۆتە روو کە گەیشتن بە رێککەوتن، لە گەڵ ئێران نابێتە هۆی رەوینەوەی هەموو نیگەرانی و بابەتەکانی دیکە، هەر بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری و دۆستایەتیمان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە.

کێری لە بەشێکی دیکە لیدوانەکەی سەبارەت بە”پێشنیازە نوێکان”بۆ جێگیرکردنی ئاشتی لە یەمەن دەڵێت: سعودیە پابەند بوونی خۆی بۆ پێکهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا وهەروەها هێورکردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان شیعە و سوننە راگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com