عەبدولسەلام بەرواری: ئەگەر دەوڵەتمان هەبوایە ئێستا چارەسەرمان بۆ قەیرانەکان پێدەبوو

0

نوچەنێت:تایبەت

وێڕای هەموو قەیرانەکان، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەربەخۆیی زۆر نزیکە.

سەبارەت بە باسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و دەنگوباسی راگەیاندنی سەربەخۆیی دەوڵەتی کوردی، ئەگەرچی مەسعود بارزانی رایگەیاند، کە سەربەخۆیی کورد لە هەموو کاتێک نزیکترە، خەڵكێک رایوایە کە لەم بارودۆخەدا ئەنجامدانی ریفراندۆم سەرکەوتو نابێت.

لە لێدوانیكی تایبەت بەنوچەنێت عەبدولسەلام بەرواری، پەرلەمانتاری پارتی لە خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا قەیرانەکان رێگر نابن لەبەر دەم سەربەخۆی وەكو قەیرانی سیاسی و ئابووری گوتی” ئەو قەیرانانە هەمووی لەبەر نەبوونی دەوڵەتی كوردیە، ئەگەر دەوڵەتی كوردیمان هەبوایە ئێستا پاشەكەوتمان دەبوو، دەمانتوانی قەیرانە داراییەكەش چارەسەر بكەین. بۆیە ناكرێت ئێمە چاوەڕوان بین تاكو دەبینە كۆمەڵگایەكی دیموكرات و كێشە لە دونیا نەبێت و داعش نەبێت، چونكە دەوڵەتی كوردی زەرورەتێكە ئەگەر مەرجەكانی هەبن ئەمانە بەپێچەوانەوە چارەسەر دەبن كە بووین بەدەوڵەت”.

سەبارەت بەوەی بڕیار بوو مکانیزم بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی بدۆزرێتەوە،عەبدولسەلام بەرواری دەڵێت: ریفراندۆمیش بكرێت مەرج نییە راستەوخۆ سەربەخۆیەكە رابگەێنین، بەڵام وەكو وەرەقەیەك بەدەستی خۆمانەوە دەبێت چاوەڕوانی دەرفەتێكی گونجاو دەكەین، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی پێكردوە دەبێت حیزبەكان پێكەوە رێكبكەون و هەروەها دەبێت پرسەكە روون بێت لەلای هەموویان، كە ئێمە بۆ دەوڵەتی كوردی کاردەکەین. پاشان دەبێت لە پەرلەمان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بدرێت، بۆیە ئەمە هەمووی بە هەلو مەرجە ناوخۆییەكەی خۆمانەوە بەندە.

سەبارەت بە میکانیزمی ئەنجامدانی ریفراندۆم، عەبدولسەلام رایگەیاند: لەوانەیە كۆمسیۆن بڵێت من چوار بۆ پێنج مانگم پێویستە. بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com