عەبادی : بەرمیلێك نەوت بە 22 دۆلار دەفرۆشین، دەبێت بەردەوامیش بین لەشەڕی داعش

0

نوچەنێت

سەرۆك وەزیرانی حکومەتی عێراق، لەشوێنی حەوانەوەی خۆی لەشاری بەغدا چاوپێكەوتنێکی لەگەڵ کەناڵێکی ئەمەریکی ساز دەکات و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە نەیانتوانیوە چەكی پێویست بکڕن و هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتیش هاوکاری نەکردوون.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا بە کەناڵی (CNN)ـی ئەمەریکی ڕاگەیاند “ئێمە لە نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت ١٣ دۆلارما بۆ دەمێنتەوە ، دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بین لەشەڕی دژی داعش و درێژە بە رێڕەوی ئابوری وڵات بدەین”.

عەبادی بڕی تێچووی دەرهێنانی یەك بەرمیل نەوتی لەکێڵگەکانی عێراق دیاری کرد و ڕایگەیاند “خەرجی دەرهێنانی یەک بەرمیل نەوت لە عێراق ١١ دۆلاری تێدەچێت، هەفتەی رابردوو یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراوە بە ٢٢ دۆلار”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com