نوچە-میزان
وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی، دوابەدوای لێدوانەکانی باڵوێزی سعودیە لە بەغدا، خوازیارە ناوبراو لە بەغداد دەربکرێ.
بە گوێرەی سومریە نیوز، ئەحمەد ئەسەدی، لە لیدوانێکدا داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکات ثامر السبهان، باڵوێزی سعودیە لە بەغداد دەربکرێت، ئەم داواکاریە دوای ئەوەهات کە کە ناوبراو لێدوانێکی لە دژی حەشدی شەعبی، دا.
ئەحمەد ئەسەدی، لیدوانەکانی باڵوێزی سعودیە سەبارەت بە حەشدی شەعبی لە دژی رێوشوێنە دبلۆماسیەکان وەسف دەکات و دەڵێت: باڵوێزی سعودیە نوێنەرایەتی وڵاتێک دەکات، کە پشتگیری تیرۆریزم دەکات و لە کوشتاری خەڵکی خۆی بەردەوامە.
هەر لەم پەیوەندیەدا “باقر الزبیدی”وەزیری گواستنەوەی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی باڵوێزی سعودیە رایگەیاندووە، ئەم لێدوانە دەکەوێتە خانەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق.
باڵوێزی سعودیە شەوی شەممە، لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی گوتبوی کە هاووڵاتانی ئەلئەنبار دژی هاتنی حەشدی شەعبین بۆ ئەم شارە.