یۆنان یەکەم کڕیاری ئەوروپی نەوتی ئێرانە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

ئێران دەڵێت: یۆنان یەکەم وڵاتی ئەوروپیە کە نەوت لە ئێران دەکڕێت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا، بە پێی رێککەتنی نێوان وەزارەتی نەوتی ئێران و وەزیری ژینگەپارێزی و وزەی یۆنان، لەمەودا یونان ٢٥%ی پێداویستی نەوتی خۆی لە ئێران دابین دەکات.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، بڕیاروایە یۆنان بڕی ٦٥٠ ملیۆن یۆرۆ وەک قەرزی نەوتیی خۆی بە ئێران، لە ماوەی چوارساڵی داهاتوودا بداتەوە بەم وڵاتە.

ئەم بڕە قەرزەی یۆنان بە ئێران، بۆ ساڵی ٢٠١٢ دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی کە گەمارۆکان بۆ سەر تۆڕی بانکی ئێران دانران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com