نوچە-ئیرنا
ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە تورکیا رێز بۆ یەکپارچەیی خاک وسەروەری ئەم وڵاتە دادەنێ.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەحمەد داود ئۆغڵو لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیو دوای دیداری لە گەڵ جۆبایدن، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا رایگەیاندووە: سوپای تورکیا بۆ وەدەرنانی گروپی تیرۆریستی داعش، چووەتە ناو خاکی عێراقەوە.
داود ئۆغڵو سەبارەت بە وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا گوتویەتی: تەنها ئەو گروپانە لە وتووێژەکاندا بەشدار دەبن کە شەرعیەتیان هەبێ.
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، وێڕای سپاس و پێزانین بۆ سەردانەکەی بایدن لە قوبرس جەختی لە رۆڵی واشنتۆن کردۆتەوە لە وتووێژەکانی ئاشتی قوبرس.
بایدن و ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رۆژی پێنجشەممە بۆ باس و گفتوگۆ سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچە لە ئیستەمبوڵ کۆبوونەوە.