نوچە-فارس
یەکەم گرووپ لە سەربازانی ئەمریکا، بەریتانیا وروسیا لە بنکەی سەربازی جەمال عەبدولناسر لە باشووری ناوچەی طبرقی لیبیا جێگیر کران.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە گێڕانەوە لە سەرچآوە ئەمنیەکانی لیبیا دەنووسێت: یەکەم گرووپ لە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا، روسیا وبەریتانیا پێکهاتوو لە دەیان سەرباز وئەفسەرچوونەتە لیبیاوە.
بەشێکی زۆری ئەم هێزانە، لە بنکەی سەربازی”جمال عبدالناصر”لە باشووریناوچەی طبرق جێگیر کراون،ناوجەیەک کە دانیشتنەکانی پەرلەمانی لیبیای تێدا بەرێوەدەچێ. هەروەها گرووپێکی دیکە لە سەربازانی ئەمریکا لە رژهەڵآتی طرابلس جێگیر کراون.
شایەت حاڵان لە بنکەی سەربازی جەمال عەبدولناسر دەڵێن، ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە ماوەی سێ هەوتووی رابردوو لەم بنکەیە جێگیر کراون ٥٠٠ کەس مەزندە دەکرێ.
سەرچآوەیەکی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی لیبیا بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، کە لە رۆژانی داهاتوش ژمارەک لە سەربازانی فەرەنسا دەچنە ئەم بنکەوە. ئامانج لەم کارە یارمەتیدانی لیبیا راگەێندراوە بۆ روبەروبوونەوە لە گەڵ هەڕەشەکانی داعش و هەروەها مەسەلەی مەشق پێکردن و کۆکردنەوەی زانیاری.
بە گوێرەی شەرقولئەوسەت، ئەمە یەکەمین جارە کە چالاکی سەربازانی ئەمریکا،بەریتانیا وروسیا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای لیبیا ئاشکرا دەبێ.