ڕێژیر ئیسماعیل : دەریا ئارامبە

0
 ڕێژیر ئیسماعیل : دەریا ئارامبە
هاو ولاتیانی من بۆ ژیان
بە دیمەنی ترسناکت تێپەرئەبن
دەسا ئارامبە
شەپۆلەکان راگرە
با رووبەروی مەرگ نەبن !
لە هەر شەپۆلێک کە دەیدەی
گیانی مرۆڤێکی نیشتیمانی من ئەسەنی !
هەر هەلبەز و دابەزینێک ئەکەی
دەیەها کوردی بێچارە
لە ناو خۆتا ئەخنکێنی !
ئای ئیجە !
مەگەر ئەنفال بەقەد تۆ
دایکانی جگەر سوتاو کردبێ !
مەگەر هەلەبجە
مەگەر گەرمیان و وەسان
بە قەدتۆ
تەرمی رۆلەی ئەو ولاتەی تیا،ونبوبێ !
ئیتر ئارام بە ئارام !

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com