کەمال کوردی : خراپ خۆتت لێ گۆراوە

0
کەمال کوردی : خراپ خۆتت لێ گۆراوە
جاران کەسێکی دڵ ڕەق بووی
بەڵام ئێستە
هێندە دڵت ناسک بووە
تەنانەت بانگیشت ناکەم !
وەک خۆت ووتت
لەرەی دەنگم ئازاری بیستنت ئەدا !
هەر ناوێرم سەیریشت کەم
چون ئەترسم دڵت بشکێ !
چۆن بتوانم دەستت بگرم
کە تۆ بەو شێوە ناسک بی ؟!
خراپ خۆتت لێ گۆڕاوە !
خۆرگە هەر وەک خۆت بویتایە
هەر وەک جاران
دڵێکی ڕەقت هەبوایە !
بەس نەبوو هچ ترسم نەبوو لە شکانی !
تۆ کەی وابوی ؟
لە شنەی با
و
لە پەڕەی گوڵ بێزار ببی !
تۆ کەی وا بووی
لە باڵی پەپوولە
و
لە جریوەی چۆلەکە
و
لە هاژەی ئاوو
و
لە دەنگی شمشاڵ
و
لە فڕینی خاڵخاڵۆکەیەک بترسی !
ئاخر ناسکیش بەو شێوە ؟!
خۆزگە هەر وەک خۆت بویتایە
هەر وەک جاران
دڵێکی ڕەقت هەبوایە !
بەس نەبوو هچ ترسم نەبوو لە شکانی !
خراپ خۆتت لێ گۆڕاوە!
من ئەمەوێ هەموو ڕۆژێ
بانگت بکەم
سەیرت بکەم
بۆنت بکەم
بەڵام داخەکەم ناتوانم
چونکە تۆ هێندە ناسکی
لە هەمو شتێ ڕا ئەکەی !
خۆزگە هەر وەک خۆت بویتایە
هەر وەک جاران
دڵێکی ڕەقت هەبوایە !
بەس نەبوو هچ ترسم نەبوو لە شکانی !
خراپ خۆتت لێ گۆڕاوە !
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com