نوچەنێت
بەپێی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتیمانی عیراق، بە ژەهر دەرمانخوارد کراوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كە رایگه‌یاندووه، په‌یمانگای پزیشكی ئه‌مریكا، هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ئاشكراكردووه و به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ش كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاسایشی نیشتیمانی كراوه، چه‌له‌بی به‌هۆی ژه‌هر خواردكردنه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و مردنه‌كه‌ی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق راپۆرته‌كه‌ی به نهێنی هێشتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ژه‌هره‌ی بۆ كوشتنی چه‌له‌بی به‌كارهاتووه، بریتی بووه له ژه‌هری (مار) و پێش مردنی به حه‌وت كاتژمێر كراوه‌ته نێو قاوه‌وه و به دوو جار ژه‌هره‌كه‌ی پێدراوە.
دوای مردنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری عیراق رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی به‌هۆی جه‌ڵته‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و مردنه‌كه‌ی ئاسایی بووه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی نموونه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان داوه‌ته په‌یمانگای پزیشكی ئه‌مریكی،چونکە لە راپۆرته‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری عیراق دڵنیا نه‌بوونه..
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی رایگه‌یاندووه، په‌یمانگای پزیشكی ئه‌مریكا، هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ئاشكراكردووه و به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ش كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاسایشی نیشتیمانی كراوه، چه‌له‌بی به‌هۆی ژه‌هر خواردكردنه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و مردنه‌كه‌ی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق راپۆرته‌كه‌ی به نهێنی هێشتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ژه‌هره‌ی بۆ كوشتنی چه‌له‌بی به‌كارهاتووه، بریتی بووه له ژه‌هری (مار) و پێش مردنی به حه‌وت كاتژمێر كراوه‌ته نێو قاوه‌وه و به دوو جار ژه‌هره‌كه دراوه به چه‌له‌بی.