رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی راگەێندراوێکی لە دژی ئێران بڵاو کردەوە

0

نوچە-رادیۆ فەرەنسا

رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە دەرکردنی راگەێندراوێک، ئێران بەهێرشکردنە سەر ناوەندە دبلۆماسیەکانی سعودیە لە تاران، بە توندی مەحکوم دەکات،هاوکات رەخنە لە سیاسەتی دەستوەردانی ئەم ولاتە لە کاروباری ناوخۆیی ولآتان  وپشتیوانی بەردەوامی لە تیرۆریزم  دەگرێ.

لە کاتێکدا نوێنەری ئێران لەم دانیشتنانەدا رایگەیاند، کە ئێران خەریکی لێکۆڵینەوە و سزادانی هێرشبەران بۆ سەر باڵوێزخانەی سعودیە لە تارانە، ئەم کردەوەی مەحکوم کردووە، بەڵام راگەێندراوەکە توندە وجەخت لە سەر هەڵوێستەکانی سعودیە دەکاتەوە.

هاوکات هەڵوێستەکانی ئێران بەرامبەر بە لەسێدارەدانی شێخ نەمر، بە هەڵوێستی”ئاگر هەڵگیسێنەر”وەسف دەکات،بە دەستوەردانە کاروباری ناوخۆیی سعودیەی دەزانێت.

ئەم راگەێندراوە لە سەر داوای سعودیە و لە کۆتایی دانیشتنی نائاسایی ئەم رێکخراوەیە بڵاو کراوەتەوە.

رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ٥٧ ئەندامی هەیە ولە جیهاندا وەک گەورەترین کۆڕبەندی وڵاتانی موسوڵمان ئەژمار دەکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com