نوچە-تسنیم
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە دوای شکست هێنانی پلانی خستنی بەغدا، ئێستا نیشانەکانی پیلانی دابەشکردنی عێراق دەبیندرێ،هەر بۆیە دەبێ دەرگاکان بە رووی دابەش کردنی عێراقدا، دابخرێ.
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی السومریە نیوز، نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی ئێئتلافی دەوڵەتی یاسا، رۆژی هەینی، هۆشداری سەبارەت بە دابەشبوونی عێراق داوە.
مالیکی هۆشداری ئەوەش دەدات، کە دوژمنان دوای ئەوەی کە لە مەیدانی شەڕ شکستیان هێنا رەنگە چەکی تایفەگەری لەم وڵاتە بە کار بێنن.
هاوکات ستایشی گیانفیداییەکانی حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت: هێزەکانی حەشدی شەعبی پیلانی خستنی بەغدایان پووچەڵ کردەوە، لە ئێستادا دەبێ پێش بە بەڕێوەچوونی پیلانی دووەم بگرین، ئەویش دابەشکردنی عێراق.