نوچە.نێت
بەرنامەی “The Voice Kids” بۆ کێبرکیی خۆشترین دەنگی مناڵان، لەلایەن چەند هونەرمەندێکەوە وەکو لیژنەی دادوەر ،ئەنجام دەدرێت لەکەناڵی mbc.
یەک لەو بەهرەمەندانە مینا حەنا، بە دەنگە خۆسەکەی توانی سەرنجی لیژنەی دادوەر بۆ خۆی راکێشێت ودەنگیان بەدەست بێنێت.
میرنا حەنا-ی خەڵکی عێراق، ئاشکرایدەکات کەدوای دەرکەوتنی لە بەرنامەی”The Voice Kids” لەلایەن رێکخراوی داعش هەرەشەی کوشتنی لێدەکرێت.
میرنا رایگەیاند کە ” باوکی پێی راگەیاندوە کە بە نامەی هەرەشەی کوشتنی لێ دەکرێت و،جگە لەوەش هەوڵی فراندنی دەدرێت دوای ئەوەی لە بەرنامەی The Voice Kids دەرکەوتوە.
شایەنی باسە، میرنا ، یەک لەو بەهرەمەندە دەنگ خۆشانەیە کە توانی دەنگی لیژنەی دادوەر بە دەست بێنێت ، ئەو لە ئێستادا لە گروپی کازم ساهرە.