هه ستيار ڕەزا : لادێ کەی تۆ

0
هه ستيار ڕەزا : لادێ کەی تۆ
 شیرینەکەم …
پیاسەیەکی ناو گوندەکەتان قەرزاری
پیاسەیەکی
ئێوارانــــــــــــــــی ..
ژێر دار چناری حەوشەکەتان قەرزاری
پیاسەیەکی
پـــڕ ســۆز و مـیهرەبـانی خـۆت
لەگەڵ دەنگی هاژەی چەم و
بۆنی خۆشی گوڵە باخــا
لای قەتپاڵی شاخەکانـا
قەرزاری ….!
تۆ خۆت ئەت ووت : گەر پێت بگەم
هەموو ڕۆژێک
دەستت ئەگرم ئەت بەم بۆسەر ڕووبارەکە و
لەوێ تێڕ شەڕە ئاو ئەکەیــن
تۆ خۆت ئەت ووت : هەموو ڕۆژێک
بەتەنووری عیشق و ئەوین
تەنورێکی پڕ لەگڕت
بۆ دائەخــەم .. ..
تا کولێرەی دەستەکانی من بچێژیت
تۆ خۆت ئەت وت :
من گشت ڕٶژێک مەشکەی مەحەبەت ئەژەنم
تا دۆی میهرەبانیت بۆ بکەم
شیرینەکــەم
مەگەر نەت ووت :
من بەیانیان لەسەر فەرمانی پەروەردگار
پێش ڕوناک بوونەوەی دنیا
هەڵتە سێنم
تا نوێژی (فـجـر) نەچوێنــی
مەگەر نەت ووت :
پێکەوە ئەچینە دەشت و
بەرهەمی خۆشەویستیمان ئەچنینەوە و
ئەیکەینە چارۆکە و کۆڵ و
لەگەڵ قسە و باوەشی گەرمی یەکترا
بەرەو ماڵ ئەی هینینەوە .. ..
ئاخر ویستم بەدەم ئاوی ساردی کانی و
چێشتی سەر داری دەستی تۆ و
بۆنی خۆشی ملوانکەی سمڵ و مێخەکت و
لەلای زۆپای داری عيشقت
ژیان بکەم .. ..
ئاخر ویستم لەباوەشی ئارامی تۆ
هەرچوار وەرزی ساڵ ببینم
لەژێر سەقفی خانووە قوڕەکەی خۆمانا
بەئەسپای لای پەنجەرەکە بوەستین
تێرامینین و ببینین
لە بەهاردا سەوزی دنیاو
لە هاویندا تیشکی خۆر و
لەپایزدا زەردی گەڵاو
لەزستانیش بەدەم بارینی بەفرەوە
کوپێک قاوەی بەختەوەری
لەنێو باوەشی یەکتردا
بخۆینەوە .. ..
باسی ڕۆژانی لاوێتی
بۆیەکتر بگێڕینەوە .. ..
شیرینەکەم
بڕوابکە منی دڵدار بەو ژیانە
سادە و خاکیەت ئارامم
تۆ لەکوێ بیت منیش لەوێم
چونکە بێ تۆ
کۆتا بەژیانی من دێت
دڵنیابە ژیان ناکەم … …
شیرینەکەم
بڕوابکە کەئەت بینم
هەموو شتە جوانەکانم دێنە پێش چاو
چـــەم و ڕوبار
گــوڵ و گوڵزار
درەخت و دار
هـــاوین زستان
پــایز بەهار
هــەورو ئاسمان
شــەونمی سەرگەڵاکانی
دەمــەو بەیان
تیــشکی خۆری ئاوابونی
پــێش مەغریبان
تــەرزەو بەفر
دڵــۆپ و تنۆکەی باران
هەمووشتێک
سروشتی جوانی کوردستان
چونکە هەر خۆت فێرت کردم
ژیانـــی پڕ بەختەوەری و بۆ خوا سوڵحــان .
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com