هەڵمەت سەمەد : چاوەڕوانی

0
هەڵمەت سەمەد : چاوەڕوانی
شەوان هەمیشە
پێنوسە دارەکەم و
دوو پەڕی سپی و بێگرد وەک دڵت چگەریکش هاوڕێم تۆ دەنوسمەوە تا سپێدە
هەر وشەیەک فرمێسکێک هاوڕێیەتی
هەر دێڕێک ڕوبارێک فرمێسک هاوڕێیەتی
قەسیدەیەک دەریایەک فرمێسکم بێ دەڕێژێت نازانم تۆش لەگەڵ کام خەیاڵ دەنوی
دە شەوێک بە خەیاڵت بڵێ بێتە مێوانی پێنوسم
هێندە جوان دەدنوسمەوە
هێندە ناسک دەد هۆنمەوە
لە گوڵاوی شیعرت هەڵدەکێشم
یەک وشەی ناوت ناپەڕێنم
ئای ج شیعرێکی جوانی
گەرشوێک خەیاڵ بێتە مێوانت
ج خۆزگ و ج ئاواتێکی نەشمیلانەی
ماڵی ڕۆح و پێنووسی
بیرت نەجێت .
من و حەیاڵ و شیعر لە یەکەم دەروازەی
شاری عەشق چاوەڕێتین…
 
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com