سەلیم جەمال : تێرميناڵ
گوێ بیستی من بە ؟
ئەو خەمانە مەدرکێنە
قورميش كردنى كاتژمێرت
با بۆ ساتو ڕاچلانی ئازادی بێ،
پەردە لەسەر زامەکانت هەڵدە
ويستى مانەوەت لە من
تەنێ بۆ ساڕێژى ناکامی بێ
وەرە تا منو تۆ لەنێو
تێرميناڵى خەونەكان بين
واگـۆن ، واگـۆن ..
هاو سەفەرو هەردەم،
ميوانى هـەورەژان بين
گوێ لە من ڕادێره ؟
ئەو گەڕناڵە* بهەژێنە
تاكو لەم ژەنگه ڕێيه دابين
بەنى ئادەمێ
دەسمان ناگرێ
ئاسۆى ڕونى بگرينە بەر
هێڵى نێوچاوانمان
نيشان نادرێ
سا ئەى هاودەمم سوێند بدە؟
پەيـمان لە من
هەرچەند لۆكۆمۆتيڤا* دوور به،
پەی دان لە من