وەزیری بەرگری فەرەنسا:هاوپەیمانێتی دژی داعش تاکوو ئێستا ٢٢هەزار تیرۆریستی کوشتووە

0

نوچە-عصر ایران

وەزیری بەرگری فەرەنسا دەڵێت، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانێتی دژ بە داعش لە ماوی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا،٢٢ هەزار چەکداری داعش کوژراون. واشنتۆنیش جەخت لەوە دەکاتەوە تا کۆتایی ٢٠١٦ داعش بێ هێز دەبێت.

جان یڤێس لە دریان، وەزیری بەرگری فەرەنسا لە وتووێژێک لە گەڵ کەناڵی  تەلەفزیۆنی ٢٤ی، ئەم وڵاتە رایگەیاندووە کە هاوپەیمانێتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا لە سوریا  وعێراق ٢٢ هەزارکەس لە چەکدارانی داعشی کوشتووە.

وەزیری بەرگەت فەرەنسا ئەوەش دەخاتە روو، کە لە ئێستادا داعش زیاتر لە ٣٥ هەزار چەکداری هەیە و لە ناوچە جیاوازەکاندا، بە تایبەت لە سوریا  وعێراق لە شەڕدان و لە هەوڵدایە کە هێزی زۆرتر لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە.

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس، بە هەواڵنێرانی گوتوە کە توانای سەربازی داعش تا کۆتاییەکانی ٢٠١٦ بەرەو لاوازی دەچێت.

کێری ئەوەش دەخاتە روو کە داعش لە عێراق و سوریا  ٢٠ بۆ ٣٠%ی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە کۆنتڕۆڵدا نەماوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com