ژاپۆن گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێرانی لابرد

0

نوچە-بی بی سی

ئەمڕۆهەینی، یوشیهیدی سۆگا، وتەبێژی باڵای دەوڵەتی ژاپۆن رایگەیاند، دوای ئەوەی کە رێکەوتننامەی ئێران و گروپی 1+5 کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ژاپۆنیش گەمارۆ ئەتۆمیەکانی سەر ئێرانی هەڵوەشاندوەتەوە و لەمەودوا هاوکاری و پەیوندی ئابوری و بازرگانیمان لە گەڵ ئێران دەستپێدەکەینەوە.

پێشتر، وڵاتانی زلهێزی جیهان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە کەوتنە بواری جێبەجێ کردنی رێککەتننامەی ئەتۆمی، ئیران  رایانگەیاند: کە گەمارۆ نێودەوڵەتیەکانی سەر ئێران هەڵدەوەشێننەوە.

وتەبێژی دەوڵەتی ژاپۆن گوتویەتی: ژاپۆن خوازیارە پەرە بە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران بات و بەم پێیەش لە رێگەی بنیاتنانەوەی پەیوەندی دۆستانە و لەمێژینەوەی خۆی لە گەل ئێران، یارمەتی بە پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com