نوچە.نێت
هونەرمەند دیاری قەرەداغی لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بە دواین کارو بەرهەمی خۆی کرد، کە کلیپێکە بەناوی “کۆشێکی تر”.
دیاری رایگەیاند” تیکستی ئەم بەرهەمە کۆشێکی تر،کە لەلایەن ئالان پەری-یەوە نوسراوە، یەکێکە لە دەقە شیعرییەکانی ناو دیوانەکەی”.
وتیشی: میلۆدی گۆرانییەکە لەلایەن خۆیەوە دانراوە، میوزیک ئەرێنجمێنت لە لایەن ئەفشین شوکوریە، ریکۆرد و ئیدیت و ماسترین لە ستۆدیو میترۆنۆم لە شاری سلێمانی کراوە بە دەستی هونەرمەندی میوزیسیان عەلی شەریفزادە-یە.
سەبارەت بە کلیپ کردنی کارەکە دیاری ئاماژەی کرد کە ” بەرهەمەکە بەشێکی لە ووڵاتی ئەڵمانیا وێنە گیراوە ، بەشەکەی تری لە کوردستان لەلایەن هەردوو وێنەگر سیروان محەمەد و ئەمجەد.
دەرهێنانی سیروان محمەمەدە.
چێنەر مۆنتاژی کارەکەی لە ئەستۆ گرتووە.