ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی جيمي فوكس، شۆفێری لۆریەک لە مردن رزگاری دەکات

0

نوچە.نێت 

 

راگەیاندنەکانی ئەمریکا، لە چەند رۆژێکی رابردودا  بەردەوام هەواڵی رگارکردنی شۆفێری لۆرییەک بەگەرمی بوەتە سەردێری هەواڵەکانیان، کاتێک توشی روداوی هاتوو چۆ دەبێت لەنزیک ماڵی ئەکتەری ئەمریکی جیمی فۆکس، هەروەها لەلایەن  ئەو هونەرمەندەشەوە “جیمی فۆکس”  رزگار کراوە.

سەرچاوەکان رایدەگەیەنن کە” لۆریەک، لەبەردەم ماڵی هونەرمەند “جیمی فۆکس” گڕدەگرێت کە توشی روداوی پێکدادان بوە لە باکوری كاليفورنيا،کاتێک جیمی لەماڵەکەی خۆی گوێی لەهاواری کەسێک دەبێت داوای یارمەتی دەکات، هەر بۆیە دەست بەجێ پەیوەندی بە فریاگوزاریەوە دەکات،  لەهەمان کاتتدا، خۆی دەگەیەنێتە شوێنی روداوەکەو دەبینێت، شۆفێرەکە هەوڵی هانتە دەرەوە دەدات، بەڵام بەهۆی پشتێنی سەلامەتیەوە کە گیر بوە ناتوانێت بێتە دەرەوە .

جیمی ئەکتەر دەڵێت” کاتێک بینیم شۆفێرەکە بەهۆی پشتێنی سەلامیەتیەوە گیر بوە وناتوانێت بێتە دەرەوە،لەبەختی شۆفێرەکە سەیارەی ئیسعافی نەخۆشخانە لەوێوە تێپەر دەبێت منیش رامگرت، بینیم لەئیسعافەکەدا تەنیا مەقەسێکی گەوەرە هەبوو ، دەست بەجێ توانیم پشتێنی سەلامەتی شۆفێرەکە ببڕم و رایکیشمە دەرەوە”.

جیمی فۆکس ،لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە  کە” ئەو پێی وانیە ئەو کارەی کە بەرامبەر بەشۆفێرەکە کردویەتی، وەک رۆڵێکی سەرەکی بۆ خۆدەرخستنی  بوو بێت ،  بەڵکو تەنیا مەبەستی هەوڵی رزگارکردنی شۆفێرەکە بوە نەک شتی تر.

لەلایەکی تر راگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ” جیمی  فۆکس، بەهۆی رزگار کردنی شۆفێری لۆریەکەوە، خەڵاتی ئۆسکاری پێ دەبەخشرێت.
5

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com