نوچەنێت
وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ٢١-١-٢٠١٦، رایده‌گه‌یه‌نێ، ژماره‌یه‌ك ناویان له به‌شه‌خۆراكی مانگانه دۆزیوه‌ته‌وه كه 327 هه‌زار كه‌سیان تێدایه له‌دایكبووی ساڵی 1877ن و تائێستاش ناوه‌كانیان نه‌سڕاونه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌بوونی 18 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دا كه ئاراسته‌ی وه‌زیره‌كانی پێشوو كراون.
وه‌زیری به‌وه‌كاله‌تی بازرگانی عیراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی، له ۆركشۆپی چاكسازی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی ئیداری كه له باره‌گای وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، رایگەیاندووە : ژماره‌ی ئه‌و دۆسێیانه‌ی ئاراسته‌ی دادگای نه‌زاهه‌كران و تایبه‌تن به گه‌نده‌ڵی 169 دۆسێن، روونیكرده‌وه، سزای ئیداری جۆراجۆری 321 به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی و فه‌رمانبه‌ر دراوه.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەدا: كه وه‌زاره‌ت وردبینی له ناوه‌كانی لیستی به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌كات، وردبینییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستووه كه 327 هه‌زار ناو له به‌شه‌خۆراك له‌دایكبووی 1877ن و تائێستا نه‌سڕاونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د شیاع دەشڵێت : ژماره‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیره‌كانی پێشوو كراون بریتین له 18 دۆسێی گه‌نده‌ڵی، هەروەها 29 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دراونه‌ته دادگا.