نوچەنێت
وەزیری نەوتی عێراق باس لەناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی حکومەتی عێراقی دەکات سەرەڕای بوونی ڕێك کەوتن لەنێوان هەردوولا کەسەر پرسی هەناردەکردنی نەوت و ناردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان، ڕێككەوتنەکە لە ساڵی 2015 لەنێوان هەردوولا واژۆکرابوو.
عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە لاوازبوونی پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”لە مانگەكانی سەرەتای 2015 رێككەوتننەكە جێبەجێ كرا، بەڵام ناڕەزایی زۆر لە هەردوولا هەبوو، كە كورد پارەی دەستكەوتووی بەكەم دەزانی و بەغداش نەوتی رادەستكراوی، بۆیە لە ناوەڕاستی ئەو ساڵە هەردوو پرۆسە وەستان و ئەو كارەش جێگەی داخ بوو و لەبەرژەوەندی هەردوولادا نەبوو”.
عەبدولمەهدی زیاتر ڕوونی کردەوە و وتی “كارەكە لەگەڵ دروستبوونی تەنگژەی دارایی لە بەغدا و لە هەولێر ئاڵۆزتر بووەوە، سەرەڕای ئەوەش ئێمە بێئومێد نەبووین و ئێستەش چاوەڕوانی هاتنی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بۆ دووبارە باسكردنەوەی ئەو پرسە دەكەین”.