ئەردۆغان: لەمەودوا هیچ پەیوەندیێکمان لە گەڵ پەکەکە نامێنێ

0

نوچە-ئیسنا
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: ئەنقەرە ئیتر هیچ پەیوەندییەکی لە گەڵ حیزبی قەدەغەکراوی پەکەکە نامێنێ و لە بەرامبەردا لە رێی ئۆپەراسیۆنەکانمانەوە ئەندامان و گەریلاکانی ئەم حیزبە لەناودەبەین.
بە گوێرەی رۆژنامەی تودەی زەمان، رەجەب تەیب ئەرۆغان سەرۆککۆماری تورکیا گوتویەتی: ئێمە دەزانین کە تەنها ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی و جوداییخوازی پەکەکە، بەڕێوەبردنی ئەو ئەرکانەیە کە لە لایەن سەرۆکەکەیەوە بۆی دیاری کراوە. لەم رووەوە ئەم رێکخراوە جوداییخوازە و پارتەکەی بە فەرمی ناناسین و لەمڕۆوە، کۆتایی بە پەیوەندیەکانمان دێنن.
ئەردۆغان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پەکەکە و ئەندامانی دەبێ بەرامبەر بە دەزگای دادوەری ئەم وڵاتەوەڵمیام هەبێت.
ناوچەکە لە بوونی پەکەکە پاک دەکەینەوە و دوای لە ناوبردنی تیرۆریستان، درێژە بە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەدەین.
لە هەمان کاتدا ئەردۆغان، کەماڵ کلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی گەلی کۆماریخوازی تورکیا، بە بێئەخلاقی تۆمەتبار دەکات.
لەم دواییانە، کلیچدار لە قسەکانی دا بۆ وەسفکردنی سەرۆککۆماری تورکیا، گوتبوی کە ئەردٶغان دیکتاتۆری پوشاڵییە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەیکە لێپێچینەوە یاسایی لێ بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com