نوچە-ئیسنا
سەرۆککۆماری کازاخستان وێڕای هەڵوەشاوە راگەیاندنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی راشا تودەی. نور سوڵتان نەزەر پایۆف ،سەرۆککۆماری کازاخستان داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کردووە، لەم هەلو مەرجە دژوارە ئابوریەدا کە هۆیەکی دابەزینی نرخی نەوتە، یەکگرتوو بن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بڕیار وابوو، کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ٢٠١٧ ئەنجام بدرێ بەڵام ٢٠ی مارس بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریکراوە.ئەندامانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە کۆی دەن هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان پەسەدن کردووە.
سەرۆککۆماری کازاخستان لە بەیانێکدا رایگەیاندووە: گەلی ئێمە پێویستی بە یەکگرتووی و هاوپەیوەندی هەیە.لەم قۆناغەدا دا کە بەرەوروی ئابوریەکی ژوار بووینەتەوە، ئەگەر پێویست بکات بۆ بەڕێوەبردنی وڵاشت هەندێک یاسای نوێ پەسەدند دەکەین.