ئەستێرەی سوری ئەصاڵە نەصری: نایەوێت هاورێی راغب عەلامە بێت

0

نوچە.نێت

 

بەرنامەی “مصارحة حرة” کە لەلایەن مونا عبدالوەهاب-ەوە پێشکەش دەکرێت، هونەرمەندی سوری “ئەصالە نەصری”میوانی بەرنامەکە بوو. لەبەرنامەکە، پێسکەشکارەکە بە ئەصالە دەڵێت کە، گوایا تۆ توشی سەرسورمان هاتوی، کاتێک بە ناوی هێنانی تۆ لەلایەن هونەرمەند ئەحلامەوە لە بەرنامەی ئارەب ئایدۆل، راغب عەلامە دەست دەکات بە پێکەنین !.

لەو بەرنامەدا، پێشکەشکار “مونا “لە ئەصالە دەپرسێت کە ” ئایا پێت وایە هۆکاری ئەو پێکەنینە نادیارەی گۆرانی بێژ راغب عەلامە چی بوو کاتێک”ئەحلام ” لەبەرنامەی ئارەب ئایدۆل  وەک لیژنەی دادوەر ناوی تۆی هێنا و باسی تۆی کرد؟

ئەصالە وتی” بەراستی هۆکاری پێکەنینەکەی  “راغب “نازانم، من راغب عەلامە، لەنزیکەوە ناناسم و ناشمەوێت هاورێم بێت”.

ئەوهونەرمەندە سوریە دەشڵێت” راغب عەلامە بە بێ هۆکاریش  زۆر پێدەکەنێت”

لەلایەکی تر ئەصاڵە ئەو هەواڵەش رەت دەکاتەوە کە” وتویەتی هونەرمەند “عەمرو دیاب” بەهۆی گران بونی کرێی رێگاوە نەیتوانیوە بێتە ئاهەنگی کچەکەی”.

ئەصالە تەئکید لەوە دەکاتەوە کە “عەمرو دیاب هاورێی نیە و بۆی گرنگ نیە هاورێی بێت،تەنیا هاورێکانی خۆی پێ گرنگە”.

maxresdefault

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com