سۆران جاف : لە دووری من

0
 سۆران جاف : لە دووری من
لە دووری من
چی ئارامت دەکاتەوە
کێ خەمت بیر دەباتەوە
کێ پێت دەڵێ بیرت دەکەم
خۆشەویستیت پێ دەبەخشێ
کێ وەکو من
گاڵتە دەکا و پێدەکەنێ
ڕێگەش نادا دڵت بێشێ
لە بێ منی
کامە حەزت دادەمرکێ
شەوان دەچیە ئـامێزی کێ
کێ پێت دەڵێ خۆشەویستم
تۆی جوانترین بوکی خەیاڵ
کێ وەکو من
دەستت دەگرێ و دەتباتە ماڵ
دەتکا بەدایکی دوو مناڵ
دوو مناڵ …
یەکیان وەک تۆ دڵ پڕ جۆش بێ
یەکیان وەک من قسە خۆش بێ
یەکیان وەک تۆ دڵ ناسک بێ
زوو بتۆرێ و ئـاشت بێتەوە
ئـەوی تریان
ھەروەکو من نەرم و نیان،
باوەشی بۆت بکرێتەوە
لە دووری من
کێ شەوانە دەتسرەوێنێ
بەشیعری جوان دەتخەوێنێ
کێ دەتخاتە ناو باوەشی
ئـەو دەمانەی زۆر بەپەلەی
کێ وەکو من
بێ دوو دڵی ئـامادەیە
بتکا بەدایکی کۆرپەلەی
گیانە ھەر من ئـامادەمە
بە بەردەوام موڵکی تۆ بم
لەگەڵ تۆدا لەسەرخۆ بم
ھەر من ڕازیم
ببم بە باوکی منداڵت
ببم بە پیاوی ناو ماڵت

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com