نوچە.نێت
بە پێی قسەی یەکێک لە دیزانیەرە نزیکەکانی رینیەی هاوسەری ئەستێرەی پۆپ سلین دیون” Annie Horth”، بۆ گۆڤاری “People”دەڵێت “کاتێک رینیە لە ژیاندا مابوو چەند مانگێک پێش مردنەکەی هەموو ئامادەکارییەکی بۆ مەراسیمی مردنەکەی ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی بارگرانی و عەیبە لەسەر شانی هاوسەرەکەی کەم بکاتەوە.
ئەو دیزاینەرە وتیشی” رینیە-ی کۆچ کردوو کەسێکی زۆر بەرەوشت بوو، تەنانەت بیری لەوەش کردوەتەوە کە مردنی ئەو نەبێت بە بارگرانی بەسەر هاوسەرەکەیەوە”سلین دیون”.
شایەنی باسە ، دوای دوو رۆژ بەسەر مردنی هاوسەرەکەی، برای “سلین دیون” لەتەمەنی ٥٩ ساڵیدا بە شێرپەنجە ماڵئاوایی دەکات.


