میلیشیا شیعەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران سێ ئەمریکیەکەیان رفاندووە

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

دوو بەرپرسی ئەمنی و دوو سەرچاوە لە دەوڵەتی ئەمریکا، باس لەوە دکەەن کە ئەو سێ هاوڵاتیە ئەمریکیانە کە هەفتەی رابردوو لە بەغدا بێ سەروشوێن کران، ئێستا لە دەستی گروپێکی میلیشیای شیعەی ژێر دەسەڵاتی ئێراندان.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، ئەم دوو بەرپرسە عێراقیە رایانگەیاندووە کە چەند چەکدارێکی نەناسراو، رۆژی هەینی سێ ئەمریکیەکەیان  لە باشوری رۆژهەڵاتی بەغدا رفاندووە. لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمە یەکەمجارە کە  هاووڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق بێ سەروشوێن دەکرێن.

سەرچاوە ئەمریکیەکان باس لەوە دەکەن، کە واشنتۆن هیچ بەڵگەیەکی بۆ بەشداربوونی ئێران لەو بارەیەوە نییە و پێیان وانییە کە ئەو سێ کەسە گوازرابێتنەوە بۆ ئێران.

هەواڵنێری رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی عێراقیەوە نوسیویەتی: ئەوان رفێندران، لە بەر ئەوەی ئەمریکی بوون.

سێ کەسە رفێندراوەکە کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەمریکین. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بۆ دۆزینەوەی کەسە رفێندراوەکان بە هاوکاری دەوڵەتی عێراق لە هەوڵدان.

پێشتر ئاسۆشیتێد پرێس رایگەیاندبوو، کە ئەو سێ کەسەیان بۆ شارۆچکەی شیعە نشینی سەدر گواستۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com