سەربڕە بەناوبەنگەکەی داعش کوژرا

0

نوچە

ئاسۆشیتێدپرێس  بە پشت بەستن بە بڵاوکراوەی فەرمی داعش(دابق) جەخت لەوە دەکاتەوە کە جیهادی جۆن، ئەندامی بەریتانی ئەم گروپە کە وەک جەلاد و سەربڕی داعش ناوبانگی دەرکردووە، کوژراوە.

گۆڤاری دابق، رۆژی سێشەممە هەواڵی کوژرانی محەممەد ئێموازی(ناسراو بە جیهادی جۆن) راگەیاندووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە جیهادی جۆن لە مانگی نۆڤەمبەر، لە لایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزەکانی هاوپەیمانەوە کراوەتەوە ئامانج و لە ئەنجامدا کوژراوە.

پێشتر سوپای ئەمریکا، هەواڵی کوژرانی جیهادی جۆنی بڵاو کردبووەوە و رایگەیاندبوو کە ئۆتۆمبێلی هەڵگری ناوبراو، لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەم وڵاتە کراوەتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com