نوچە-رادیۆ فەردا
بە پێی دوایی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەڕ و پێکدادانەکان لە عێراق کاریگەری زۆری بە سەر ژیانی هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە هەبووە، تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا نزیک بە ١٩ هەزار کەس کوژراو و زیاتر لە ٣٦هەزار کەس برینداری بەداوە بووە.
ئەم راپۆتە کە لە ماڵپەڕی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاو بۆتەوە، ئەم ئامارەی بە سەرسوڕهێنەر وەسف کردووە.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: توندوتیژی سیستماتیکی داعش بەردەوامە و هەندێ لە تاوانەکانی ئەم گروپە، دەکرێ وەک تاوانی جەنگی یان تاوانی مرۆیی لێکبدرێتەوە.
راپۆرتەکە بە پشت بەستن بە بەڵگە و قسە ولێدوانی ئەو کەس ولایەنانە ئامادە کراوە، کە وەک قوبانیانی ئەم تاوانە ئەژمار دەکرێن.