نوچەنێت
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئیسرائیل، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان راگەیاند و دەڵێت:کاتی ئەوە هاتووە کورد وەکو گەورەترین نەتەوەی بێ وڵات سەربەخۆبن.
ئایلێت شاکید، وەزیری دادی ئیسرائیل، لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ئاسایشی ئیسرائیل لە تەلئەبیب داوای دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی کوردستانی کرد و رایگەیاند “ئێمە بەهەموو هێزمانەوە پشتیوانی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە ناوچەکە دەکەین. لەسەر ئەو باوەڕەین ئەو کارە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەبێ و دووژمنانی ئیسرائیل لاواز دەکات”.
پاڵپشتی رۆژئاواییەکان بۆ دەوڵەتی کوردی روو لە زیادبوونە، هەنگاریا رایگەیاندووە “ئەگەر کوردستان سەربەخۆیی رابگەیەنێت، یەکەمین وڵات دەبین بە فەرمی دەیناسین”. پێشتریش هەندێک وڵات ناڕاستەوخۆ پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندبوو.