هونەرمەندو گۆرانی بێژی میسری “شرین” لە ئاهەنگێکی خێرخوازیدا، موستیلە ئەڵماسەکەی دەبەخشێت

0

نوچە.نێت

 

 لەئاهەنگێکی خێرخوازی ساڵانە، لەژیر ناوی( The Voice Against Cancer)، لە هۆتێل”فيرمونت هليوبوليس”  بۆ شێرپەنجەی سینگ (BGICS)، بە سەرۆکایەتی”دکتۆر هیشام غەزالی”، وەک دکتۆری چارەسەر لە زانکۆی “عين شمس”  هەروەها بە ئامادە بوونی هونەرمەندان و رۆژنامەنوسان، ئەستێرەی گۆرانی بێژی میسری شرین،ئاهەنگێکی خێرخوازی گێرا.

 لەو ئاهەنگەدا هونەرمەند “شرین” وێرای خۆشحاڵی خۆی کە بەشداری لەو ئاهەنگە دەکات ، وەک کارێکی خێرخوازی بۆ یەکەم جار موستیلە ئەڵماسەکەی دەبەخشێتە ئەو رێکخراوە.

شرین رایگەیاند” زۆر خۆشحاڵم کە بەشداری ئەم ئاهەنگە دەکەم ، هەرچەند حەز بە خۆ دەرخستنی ئەم کارانە ناکەم، بەڵام موستیلە ئەڵماسەکەم دەبەخشم بۆ بەرژەوەندی وچارەسەی پێویستی ئەم نەخۆشیە کە “شێرپەنجەی سینگ-ە”.

وتیشی: پێویستە هەموو هاوکار بین و بەشداری ئەم جۆرە تەبەروعاتانە بکەین بۆ چارەسەری نەخۆشکانمان.

شایەنی باسە، میوانەکان و ئامادەبوان بەو کارەی شرین خۆشحاڵی خۆیان لەگەڵ شرین دەربڕی.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com