فابیۆس: یەکێتی ئەوروپا دانانی گەمارۆی نوێ بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکات

0

نوچەنێت-تسنیم

وەزیری دەرەوەی فەرەنس دەڵێت: یەکێتی ئەوروپا لەم هەفتەیەدا سەبارەت بەوەی کە ئایا پێویست بە دانانی گەمارۆی نوێ بۆ سەر ئێران، هەیە یان نا، کۆ دەبیتەوە، هەروەها پرسی تاقی کردنەوەی موشەکی بالستیکی ئێران دەخاتە بەرباس.

بە گوێرەی هەواڵنێری رۆیتەرز، لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کاتێکدا ئەو بابەتەی خستۆتەڕوو، کە ئەمریکا رۆژی رابردوو لە پەیوەندی لە گەڵ تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیکی ئێران، کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی خستۆتە سەر ئەو وڵاتە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە میانەی سەردانی بۆ ئەبوزەبی رایگەیاندووە: ئێمە دەبی سیستەمی ئەمریکا و ئەوروپا پێکەوە بەراورد بکەین و روونی بکەینەوە، کە ئایا پێویست بە دانانی گەمارۆ نوێ بۆ سەر ئێران دەکات یان نا.

فابیۆس کە لە بەرنامەیدایەئەمڕۆ سێشەممە، سەردانی سعودیە بکات و لە گەڵ پاشای ئەو وڵاتە و بەرپرسانی دیکەی سعودیە کۆببێتەوە، لەم بارەوە گوتویەتی: فەرەنس خوازیاری کەم بوونەوەی کێشە و ناکۆکییە، لە نێوان دوو رکابەری ناوچەیی ئێران و سعودیە و بەم روانگەوە هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ.

ئەو بەرپرسەی فەرەنسا ئاشکرای کردووە: کە هەفتەی داهاتوو، لە پاریس لە  گەڵ حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران کۆدەبێتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com