نوچەنێت_دەنگی ئەمریکا
رێژەی داواکاریەکان بۆ بایکۆت کردنی ئۆسکاری ئەمساڵ، لە زیادبووندایە. رەخنەگران دەڵێن بۆ دوو ساڵ دەچێت، کە زۆربەی پاڵێوراوان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار لە سپی پێستەکانن.
سپایک لی و جادا پینێکت، دوێنێ دووشەممە ١٨-١-٢٠١٦، هاوکات لە گەڵ رۆژی مارتین لوترکینگ لە ئەمریکا رایانگەیاندووە، کە لە مەراسیمی ئۆسکاری ئەمساڵ لە مانگی فێبریوەری بەشداری ناکەن.
جادا پینێکت سمیت دەڵیت کە” کاتی ئەوە هاتووە کە خەڵکی نەژادەکانی دیکە گرنگی بە خەڵاتی ئۆسکار نەدەن”.
