کەنەدا بە نیازە پەیوەندییە دبلۆماسیەکانی خۆی لە گەڵ ئێران دابمەزرێنێتەوە

0

نوچە-بی بی سی

جاستین ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رۆژی دووشەممە رایگەیاندووە، کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە  دوای چوارساڵ، پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی خۆم لە گەڵ ئێران بنیات بنێتەوە.

هەواڵدەریی فەرەنسا لە زاری ترۆدۆوە دەڵێت: ئێران بە وەلانانی بەشێک لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی هەنگاوی جێی سەرنجی بۆ رێزلێنان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵگرتووە.

ترۆدۆ گوتویەتی، ئەمە گۆڕانێکی ئەرێنییە و چاوەڕوان دەکەن پەیوەندی دبلۆماسیمان لە گەڵ ئێران دابمەزرێنینەوە.

سەرۆکوەزیری تەمەن ٤٤ ساڵەی کەنەدا کە لە ئۆکتۆبری ٢٠١٥ بە سەرکەوتنی حیزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، بوو بە سەرۆکوەزیر دڵنیایی داوە کە لە دانیشتنەکانی داهاتووی کابینەی دەوڵەتەکەی ئەم بابەتە دەخەنە بەر باس.

کەنەدا پەیوەندی دبلۆماسی خۆی لە گەڵ ئێران، لە ٢٠١٢ هەڵپەسارد، دواتر باڵوێخانەکەی لە تاران داخست و ئێرانی وەک گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهان لە قەڵەم دا.

جۆن بێرد، وەزیری دەرەوەی پێشووی کەنەدا رایگەیاندبوو، کە ئەم هەنگاوەی کەنەدا وەک نارەزایەتی بەرامبەر بە بەرنامەی ئەتۆمی، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانی تاران لە تیرۆریزم هەڵێنراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com