نوچە-رادیۆ فەردا
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەگەری ئەوەی کە سعودیە بیەوێ بۆ راگرتنی هاوسەندی هێز لە گەڵ ئێران، چەکی ئەتۆمی بکڕێت رەتدەکاتەوە ودەڵێت: ئەگەر سعودیە بیەوێ هەنگاوی لەم بابەتە بنێ، رووبەرووی هەمان ئەزموونی ئێران دەبێتەوە.
جۆن کێری لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، کە تایبەت کرابوو بە رێککەوتنی ئەتۆمی و ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکا لە ئێران، لە وڵامی ئەم پرسیارە کە سعودیە بۆ پاراستنی هاوسەنگی هێز لە گەڵ ئێران، بیهەوێ لە پاکستان بۆمی ئەتۆمی بکڕێ گوتویەتی: ناکرێ بەم ئاسانییە بۆمب بکڕێت .
جۆن کێری لەم بارەوە ئەوەشی خستۆتە روو، کە کڕینی چەکی ئەتۆمی کۆمەڵێک دەرهاویشتەی دەبێ و ئاماژە بەوەش دەدات، کە هەنگاوی لەم بابەتە هیچ یارمەتییەک بە ئەمن و ئاسایشی سعودیە نادات.
هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر سعودیە، هەنگاوی لەم بابەتە بنێ لە گەڵ ئەزموونی ئێران بەرەورو دەبێتەوە.