هونەرمەند هەیفا وەهبی: خۆم وەک کەسێکی ئاسایی دەبینم بەڵام خەڵک زۆر جوان من دەبینن

0

نوچە.نێت

 

لەبەرنامەی “عالبلكة” هەیفا وەهبی، میوانی بەرنامەکە بوو کە لەلایەن پێشکەشکار نەسرین زەواهرە، پێشکەش دەکرا.

 هەرلەوبەرنامەیەدا هەیفا، باس لە دریژی باڵای وئەو کێشانە دەکات کە لەگەڵ ئەلیسای هونەرمەند هەیبوە”

هەیفا دەڵێت” من و ئەلیسا، رەگەز نامەو هونەر وخۆسەویستی خەڵک بەیەکەوە کۆمان دەکاتەوە، بەڵام ساڵانی رابردوو چەند شتێک دروست بوە لە نێوانماندا کە نیگەرانی دروست کردوە، لەراستیدا دەرفەتەکان وا هاتوەتە پێش کاتێک یەک دەبینین سڵاو دەکەین ، نەک خوا حافیزی” .

لەلایەکی تر سەبارەت بە ژیانی هاوسەرگیری هەیفا وتی: بیگومان ئەزمونی هاوسەرگیرم هەیە، بەڵام هەر کەسێک بتوانێت دڵم بە دەست بێنێتەوە، لەگەڵ ئەو ژیانم بەسەر دەبەم”.

هەیفا لەبەرنامەکە دا ئاماژە بە درێژی باڵای کرد وتی” درێژی باڵام ١٧٢ سم دەبێت، زۆر جار خۆم وەک کەسێکی ئاسایی دەبینم بەڵام خەڵک زۆر جوان دەمبینن”.


1280x960 _1_
1339403565_sz2aktyyynrn8osvyrj

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com