نوچە.نێت
لە میانەی بەرنامەی ١٠٠ پرسیار کە لەلایەن پێشکەشکار “راغدە شەلهوب” پێشکەش دەکرێت، بوسی هونەرمەند میوانی بەرنامەکەی بوو ، زۆر بوێرانە باسی کارە هونەریەکانی خۆی کرد لە سینەمای میسریدا.
خانمە شۆخ وشەنگی سیەنمای میسری بوسی، لە بەرنامەکەی “راغدە شەلهوب ئاشکرای دەکات کە ” پەشیمان نیە لەو ماچکردنانەی لە سینەمای میسریدا ئەنجامم داوە”.
ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” من پاکانانە بۆ جلەکانی خۆم ناکەم ، هیچ بیانویەک بۆ ئەو رۆڵانە ناهێنمەوە کە ماچکردنی گەرموگوری تیا ئەنجام دراوە، چونکە کارەکەم وا دەیخواست،هیچ پەشیمان نیم لەوەی ئەنجامم داوە”.
بوسی هونەرمەند وتیشی” لەبەر کردنی جل وهەر شتێک تەمەن وکاتی خۆی هەیە، منیش شتێکم نەکردوە نهێنی بێت”.
بوسی تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ” هەر کەسێک لە ئەنتەرنیت بەدوای ماچە گەرمو گورەکانی ناو فیلمەکانی مندا بگەریت ،بێگومان کەسانێکی نەخۆشن”.

