نوچە-شفقنا
ئەمنێستی ئینتەرنەشناڵ لە راپۆرتێکدائاماژەی بەوەکردووە، کە ژنان و کچانی کۆچبەر، لە هەموو قۆناغەکانی سەفەر بۆ ئەوروپا لە گەڵ هەڕەشەی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی روبەڕون.
ئەم راپۆرتەی لێبوردنی نیونەتەوەیی، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو بۆتەوە، ئەنجامی توێژینەوە و وتووێژ لە گەڵ ٤٠ ژن و کچی کۆچبەرن لە نەرویج وئەڵمانیا، کە لە رێگەی تورکیاوە، یۆنان و وڵاتانی باڵکانیان بڕیوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ئەم ژنانە رایانگەیاندووە، کە لە لە وڵاتانی یۆنان، کرواتیا و مەجارستان زۆرترین هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسییان لە سەر بووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان، لە راپۆرتێکی دیکەدا رایدەگەێنێ، کە ١٣%ی ژنانی کۆچبەر، بەرەو ئەوروپا پێک دێنن. لەم راپۆرتەدا هاتووە کە ١٤٠٠ ژن هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسییان لە سەر بووە.