ماڵپەری باڵوێزخانەی روسیا لە ئیسرائیل هاککرا

0

نوچە-ئیسنا

بە پێی راپۆرتەکان، ماڵپەڕی باڵوێزخانەی روسیا لە ئیسرائیل، لە لایەن گروپی هاککەری”بورتچین سایبەر تیم” هاککراوە.

ئەم گرووپە دوای ئەوەی کە ماڵپەرەکەیان هاک کردووە، وێنەیەکی ئاڵایەکی تورکیا و دەقێکیان بە زمانی تورکی لە سەر لاپەرەی سەرەکی ماڵپەرەکە داناوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی راشاتودەی ،تا کو ئێستا باڵوێزخانەی روسیا لە ئیسرائیل هیچ هەڵوێستێکی وەرنەگرتووە.

لە سەرەتای مانگی جێنیوەری، ئەم گروپە هاککەرە، ئەکاونتی نیکۆلاس نیکیۆرۆف، وەزیری پەیوەندیەکانی روسیەیان لە ئینستاگرام، هاککردبوو و وێنەی ئەو فڕۆکە شەڕکەرەیان دانابوو، کە لە لایەن هێزی ئاسمانی تورکیا کەوتبووە خوارەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com