نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
حسێن مەرعەشی، ئەندامی لیژنەی ئەنجومەنی پلاندانانی ریفۆرمخوازان دەڵێت: لە کۆی سێ هەزار کەس لە ریفۆرمخواز انی ئێرانی، کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کاندید کردووە، لە لایەن شوورای نیگابانەوە تەنها کەس بە شیاو زانراوە.
مەرعەشی لە وتووێژێک لە گەڵ رۆژنامەنووسان گوتویەتی، لە تاران تەنها ٤ کەس لە ریفۆرمخوازان قبوڵکراون.
لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە شیاو بوونیان رەتکراوەتەوە، رۆژی شەممە لە لایەن لیژنەکانی چاوەدێری پارێزگاکانەوە راگەیێندرا، ئەو کاندیدایانەی کە شیاوبوونیان رەتکراوەتەوە ماوەی بیست رۆژیان بۆ دیارکراوە، کە لە شوورای نیگابان داوای پێداچوونەوە بکەن .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەزایان هاوکات، لە مانگی رەشەمێ بەرێوەدەچن.