نوچە-رادیۆ فەردا
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە رایگەیاندووە، کە سێ هاووڵاتی ئەم وڵاتە لە بەغدا، بێ سەروشوێن کراون و بە هاوکاری دەوڵەتی بەغدا لە هەوڵی دۆزینەوەیاندان.
بە گوێرەی رۆیتەرز، ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەویە ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە راپۆرتێکی کەناڵی ئەلعەرەبیە، لە پەیوەندی لە گەڵ رفێندرانی سێ هاووڵاتی ئەمریکا، لە بەغدا گوتویەتی ئێمە ئاگاداری ئەم بابەتەین.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، کە بە هاوکار و هەماهەنگی لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی لە هەوڵداین بیاندۆزینەوە.
کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودیە، پێشتر لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە سێ هاوڵاتی ئەمریکی، وێڕای وەرگێڕەکەیان لە لایەن گروپێکی میلیشیاییەوە لە ناوچەی “الدورە”لە باشووری بەغداد رفێندراون.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە: ئەو کۆمپانیایە، کە ئەم سی هاووڵاتیە کاریان بۆ کردووە گوتویەتی، ئەم کەسانە بێ سەروشوێن کراون.