موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراقی کەمدەکرێتەوە

0

نوچەنێت

دوێنێ یەك شەممە بەرواری 17/1/2016 وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوێکی فەڕمی بڵاو کردەوە و تێیدا داوا لەسەرجەم وەزارەت بانکی ناوەندی و نوسینگەی پشکێنەرانی گشتی دەکات دەست بکەن بەجێ بەجێ کردنی بڕیاری بڕینی %3 موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.

بەنوسراوێك کە ئیمزای هۆشیار زێباری وەزیری دارایی لەسەر کراوە و بەروارەکەی بۆ ڕۆژی 10-1-2016 دەگەڕێتەوە و دوێنێ وەزارەتی دارایی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو وەزارەتە داوا دەکات بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاوارەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لەهەرێمی کوردستان، دەستبکرێت بە کەمکرنەوەی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.

بەو پێیەی بودجەی ساڵی 2016 عێراق لەسەر بنەمای نرخی نەوت بە 45 دۆلار دانراوە و بە کورتهێنانی %24 لەچاو ساڵانی ڕابردوو، بەم پێیەش عێراق بەدۆخێکی ئابووری خراپدا تێ دەپەڕێت و بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە لەبودجەکەیدا بوونی هەیە، حکومەتی عێراقی دەیەوێت بەبڕین و کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ئەو کورتهێنانە چارەسەر بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com