نوچە.نێت
گۆرانی بێژی ناوداری ئەمریکی “سلین دیۆن” لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتر رایگەیاند کە” دوای تێپەربونی دوو رۆژ بەسەر مردنی رینیە-ی هاوسەری بەنەخۆشی لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوای کرد، لەئێستا زۆر دلتەنگە بۆ لەدەست دانی براکەی دانییل دیون”.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت ” دوای تێپەربونی دوو رۆژ بەسەر مردنی رینیە-ی هاوسەرم، زۆر خەمبارم بۆ لەدەستدانی براکەم دانییل دیون”.
سلین دیون دەشڵێت ” ماوەیەکی زۆرە دانییل-ی برام بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت، ئەو لەتەمەنی ٥٩ ساڵیدا ماڵئاوایی لێکردین.
دیون وتیشی” دانییل دیون ، لە ١٤ کورو کچ، ٨ کوری خێزانەکەیە، بە داخەوە ئەمرۆ کۆچی دوای کرد.
