پەکەکە سەبارەت بە تەقینەوەکەی چنار داوای لێبوردن دەکات

0

نوچە-تابناک

پەکەکە بەرپرسایەتی تەقینەوەیەکی چەند رۆژ لەمەوبەری باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا لە ئەستۆ دەگرێت، کەبووە هۆی کوژرانی کۆمەڵێک خەڵکی مەدەنی لەوانە سێ منداڵی بێ تاوان، داوای لێبوردن دەکات.

بە گوێرەی هەواڵدەریی فەرەنسا، پەکەکە راگەێندراوێکی دەکردووە و دەڵێت: ئاشکرایە کە بە پێی ئامانج و رێوشوێی سیاسی بزووتنەوەی ئێمە، نابی خەڵکی مەدەنی بکرێنە ئامانج. مەبسەت لەم هێرشانە هێزەئەمنیەکانی تورکیا بووە.

بە پێی راگەێندراوەکە پەکەکە گوتویەتی: هەوڵەکانی ئێمە بۆ زیان گەیاندن بە خەڵکی مەدەنی نییە. هەر بۆیە بەداخەوەین، بۆ کوژرانی چەند کەس لە خەڵکی مەدەنی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەین.

پەکەکە هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێرشەکانی بۆ سەر هێزەئەمنیەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com