نوچە-زمان
پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، وێڕای پێشوازی کردن لە دەستپێکی جێبەجێ کردنی رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران، رایگەیاندووە کە ئەگەر ببێتە سەرۆککۆمار، رێککەوتننامەی تەتۆمی بە پارێزو تاقیکردنەوە وروانگەیەکی بێ متمانەییەوە، جێ بە جێ دەکات.
هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: خۆشحاڵم بە ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکا و گەڕانەوەیان بۆ ئەم وڵاتە.
کلینتۆن لە درێژەدا دەڵێت: پێشوازی لە جێبەجێ کردنی تەواوی رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەم، ئەمیش دەستکەوتێکی گەورەی دبلۆماسیە کە لە ئەنجامی گوشارهێنان بۆ سەر ئێران گەیشتە ئەنجام.
کلینتۆن راشیدەگەیێنێ کە ئەم رێککەوتنە، هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پێش گرتن بە ئێران لە دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی.
پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوانە ئەمن و ئاسایشی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی دابین دەکات و پیرۆزبایی لە ئۆباما، دەکات.
کلینتۆن لە کۆتاییدا ئەوەش دەخاتە روو کە ئەمریکا، دەبێ هاوپەیمانی خۆی لە گەڵ ولاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بپارێزێ.