شتاین مایێر سەردانی ئێران و سعودیە دەکات

0

نوچە-مهر

بڕیاڕە رۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا،  بچێتە ئێران و دواتر سەردانی سعودیە  ویەمەن بکات.

بە گوێرەی هەواڵدەریی میهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە فڕانک شتای مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە دووی فێبریوەری بە مەبەستی دیدار لە گەڵ محەممەد جەواد، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەم وڵاتە بکات.

شتاین مایێر لەم دیدارەدا سەبارەت، بە پرسە گرنگەکانی ناوچەکەو، دۆخی سوریا و پەیوەندیەکانی نێوان سعودیە و ئێران، لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی گفتوگۆ دەکات.

لە میانەی ئەم گەشتە دبلۆماسیەدا، شتای مایێر بڕیار وایە دواتر سەردانی سعودیە بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەرنامەیدایە، لە ریاز لە پەیوەندی لە گەڵ  دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناکۆکیەکانی نێوان سعودیە و ئێران، لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە دیدار و گفتوگۆ بکات.

پێشتر راگەێنرا بوو، کە شتاین مایێر لە مانگی فێبەریوەری بۆ بەشداریکردن لە فێستڤاڵێک، سەردانی سعودیە دەکات، کە دواتر رەخنەی توندی پەڕلەمانی ئەڵمانیای بەدواداهات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com