نوچە-مهر نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: سعودیە گەڵاڵەی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانی لە گەڵ ئێران، قبووڵە.
ئیبراهیم جەعفەری لە پەیوەندیەکدا بە کەناڵی سومریەی دەڵێت:عادل جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە پێی راگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ئامادەیە لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکی ئێران، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانیانی هەردوو وڵات هەنگاو بنێ.
جەعفەری هەروەها ئاماژە بەوە دەدات کە جەبیر، لە گفتوگۆ تەلەفۆنیەکەی رایگەیاندووە کە گەڵاڵەکەی عێراقی بۆ چارەسەری کیشەکانی نیوان هەردوو وڵاوت قبووڵ کردووە.
جەعفەری هاوکات ئەوەشی خستۆتە روو، کە لە میانەی سەردانەکەی بۆ تاران و دوای دیدار و گفتوگۆی لە گەڵ حەسەن روحانی، را و بۆچوونی سەرۆککۆماری ئێرانی بە ئەرینی هاتۆتە بەرچاو.